AzerKids Banner

رۆژی هەینی ٢١ی ئاگۆستی ٢٠١٥ ئاگادار کرام کە چوار منالی کانادایی من بە ناوەکانی شاروان(١١)،رۆژوان(٩)،دەرسیم(٧) و متیان (٣) سالە بە دەست باوکیان سارن ئازەری ناسراو بە سەلاح کە دەبێتە هاوسەری پێشووی من، فرێندراون.پۆلیسێک لە کاتژمێری ٤.٣٠ بەیانی ئەو هەواڵە ناخۆشەی لە بەردەرگای مالەکەم پێدام.هێستاش لە ژیانێکی زۆر ناخۆش دام.هەر رۆژیک کە بە بێ قسە کردن لە گەل منالەکانم تێدەپەرێ ترسێکی زیاتر لە ناخی مندا درووست دەکا.

سارن خەلکی ئێرانە و کوردە،لە سالی ١٩٩٤ وە نیشتەجێ کانادایە و لە بواری پزیشکیدا دوکتورە.کۆمەلیک کاری ئینسانی لە سالی ٢٠٠٧وە لە شیمالی عێراق(کوردستان) دەست پی کرد و من رێزم بۆ ئەم کارو چالاکیە پزیشکیانە بۆ پەنابەران هەبوو و تەنانەت یارمەتی و پشتگیرییشم دەکرد.من دلنیام کە بۆ یاریدەدەرانی سارن لە کاناداو کوردستانیش زۆر ناخۆشە کە چۆن سارن توانیوێتی کە منالەکان لە دیتنی دایکیان بێ بەش بکا.

گریمانە دەکری کە سارن منالەکان بۆ شیمالی عێراق(کوردستان) بربێت و چووبێن بۆ هەولیر پێتەختی ئەم ناوچەیە.سارن بە پێچەوانەی دەستوری دادگای کانادائی جووولاوەتەوە و لە هەمان کات دا فەرمانی دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی ئینترپۆل بۆ دەرچۆ.دادگا زۆر بە ووردی روونی کردەوە کە بە قازانجی منالەکانە کە لە کانادا بژین.

دیارە پێش هەموو شتێک دەبێ منالەکان بدۆزرێنەوە،سارن و منالەکان لە ٦ی ئاگۆست بۆ ١١ی ئاگۆست لە پاریس پێتەختی فەرانسە بوون.من ئاگادارم کە ئەوان بە شەمەندەفەر(فەتار) لە پاریسەوە چوون بۆ دوسلدف لە ولاتی ئالمان.ئاخر جار لە رۆژی ١٣ی ئاگۆست و لە شاری کولنی ئالمان بوون.تکایە چاو لە وێنەکانی منالەکان بکەن و ئە و بەسەرهاتە بلاو کەنەوە.ئەوان ژیانیان،رەفیقیان،قوتابخانە و خەلکەکەیان لە کانادایە.پێویستە کە لە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بگەرێنەوە بۆ ولاتیک کە وەک مالی خۆیان دەیناسن.

تکایە ئەگەر زانیارێکتان هەبوو بە تەلەفوون یا بە نامیلکە بەم ژوومارە تەلەفوونە ئاگادارمان کەنەوە( ٢٥٠٢١٨٢٩٣٠).

هەرچی زووتر بدۆزرێنەوە بە هەمان ئەندازە بۆ هەموولایەک ،یەک لەوان سارن،باشترە.سووپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دلیان بۆ من و منالەکان لێداوە.تەنانەت بە هێنانی خواردن بۆ مالەوە و باوەش پێداکردن و پیشنیاری یارمەتیدان لە سەر تۆری ئینترنت هەستی مێهرەبانی خۆیان نیشان داوە .ئێوە رووناکائی ناو رۆژی تاریکن.سووپاسی خوشک و براو دایک و باوکم دەکەم بە بێ ئێوە نەم دەتوانی کارێک بکەم. سووپاسی خووشکە گەورەکەم دەکەم کە لەوسەری کانادا بۆ لای من هاتوو و بەلێنی داوە تا دۆزینەوەی منالەکان لە لام بمێنێتەوە.هەروەا سووپاسی بنەمالەی سارن دەکەم کە لە گەران بە شۆینی منالەکان یارمەتیان داوم و دەزانم کە کاتێکی ناخۆشیش بۆ ئەوانە.سووپاسی دەزگا دەولەتێکان دەکەم کە لە ناو خۆ و لە دەرەوەی کانادا هەولیان داوە کە منالەکان دەستنیشان کرین و بدۆزرێنەوە.

دڵم زۆر گرانە بەڵام هەر بە هیوام ، تکایە یارمەتیم بدەن مناڵەکانم بدۆزمەوە

بە سووپاسەوە